سەردێڕ:

دوای بەریتانیا؛ یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی جۆرێکی حەبی وەکو یەکەم چارەسەری کۆرۆنا پەسەندکرد

PM:06:51:05/11/2021

5676 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەریتانیا، ئاژانسی دەرمانی ئەورپا رایگەیاند، مۆڵەتدراوە بە بەکارهێنانی حەبی مۆلنوپیراڤیر-ی پەرەپێدراوی کۆمپانیای مێرکی ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا.


ئەمڕۆ هەیینی، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، ئاژانسەکە مۆڵەتی بەکارهێنانی مۆلنوپیراڤیر-ی پەرەپێدراوی کۆمپانیای مێرکی ئەمریکیدا.

مارکۆ کاڤالێری بەرپرسی ستراتیجی ڤاکسین لە ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، توێژینەوەکان نیشانیانداوە، دەرمانی مۆلنوپیراڤیر دەتوانێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جەستەدا رابگرێت و ببێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی گیانلەدەستدان و مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا کەمبکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە هەوڵدان بەشێوەیەکی خێرا ئەو دەرمانە دابەشبکەن پێش ئەوەی بچێتە بازاڕەوە، لەکاتێکدا کە ئەوروپا خەریکە روبەڕوی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، دەستەی دەرمانی بەریتانیا بڕیاریدا یەکەم چارەسەری کۆرۆنا کە حەبی مۆلنوپیراڤیر-ە بەکاربێت و لەرێگەی دەمەوە وەردەگیرێت. وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش پێی وایە ئەو چارەسەرە یاساکانی یاریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا دەگۆڕێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە چین سەریهەڵدا و دوای چەند مانگێك و بڵاوبوونەوەی بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە پەتایەکی جیهانی ناسێنرا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن حاڵەتیش لە سەرانسەری جیهان تۆمارکراوە.













گەلەری