سەردێڕ:

داوایەک لە کازمییەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان

PM:06:07:05/11/2021

7044 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی روودانی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا بکرێت، داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن.


نوسینگەی مستەفا کازمی راگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە لێکۆڵینەوەیەکی وردە لەبارەی ئەو رووداوانەوە بکرێت کە لە چەند شوێنێکی ناوچەی سەوزدا روویدا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کازمی جەختیکردووەتەوە کە دەبێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن.

مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتریدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لایەنگرانی نوری مالیکی و ھادی عامری لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەپێی وەزارەتی تەندروستی عێراق ١٢٥ کەس برینداربوون، کە ٢٧ کەسیان خۆپیشاندەربوون. 













گەلەری