لەبارەی رووداوەکانەوە، شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی
داخستنی رێگەکانی پردی نسک و کۆماری رەتدەکەینەوە.
هاوکات، چاوگێکی ئەمنی رایگەیاندووە، لە تەواوی رێگەکانی
ناوچەی سەوز ھێزێکی ئەمنی جێگیرکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٩دا زنجیرەیەک خۆپیشاندان
لە بەشێک لە شارەکانی عێراقدا بەڕێوەچوو و بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و
برینداربوون و تاوەکو ئێستاش بەشێک لە تۆمەتباران و تەقەکەران دەستگیرنەکراون.