سەردێڕ:

بنەماڵەیەکی فەڵەستینی ئەمانەتێکی عوسمانییەکان رادەستی دەوڵەتی تورک کردەوە

PM:02:52:05/11/2021

13264 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١٠٥ ساڵ، ھاوڵاتییەکی فەڵەستینی ئەمانەتێک دەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی تورکیا، دوای ئەوەی ئەفسەرێکی عوسمانییەکان لە شاری نابلسی فەڵەستینی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا رادەستی کردبوو.


میدیاکان ئاماژەیان بەوەدا، لە بۆنەیەکی فەرمی سەربازییدا و بەئامادەبوونی ھەردوو شاندی سیاسی فەڵەستین و تورکیا، ھاوڵاتییەکی فەڵەستینی ئەمانەتێکی رادەستی ئەحمد دیمریر، باڵیۆزی تورکیا لەو وڵاتەدا کرد دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠٥ ساڵ پاراستبووی.
باسیان لەوەشکرد، باوکی راغب و ئیسماعیل عالول کە ھاوڵاتییەکی فەڵەستینی بووە و بازرگانیش بووە، لەلایەن ئەفسەرێکی تورکییە بڕی ١٥٢ لیرەی تورکی رادەستکراوە. 
ئەوەشیان خستوتەڕوو، بەھۆی دەستپاکی و ناوبانگی باوکییانەوە ئەو ئەمانەتەی پێ راسپێراوە و خەڵکێکی زۆر لە خەزێنەکەی پارە و ئەمانەتیان لا داناوە.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا تەمەنی راغب عالول ٧٤ ساڵە، ئەفسەرەکە ناناسنەوە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئەمانەتە پەیوەندییان پێوەکردوون و ئەمانەتەکەیان وەکو خۆی بۆ دەوڵەتی تورکیا گەڕاندووەتەوە.
ئەمە لەکاتێدایە، لە نێوان ساڵانی ١٩١٦ بۆ ١٩١٧ فەڵەستین لەلایەن عوسمانییەکانەوە بەڕێوە دەبرا و بە رووخانی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانڕەواییان لەو وڵاتە کۆتایی ھات.












گەلەری