سەردێڕ:

بەھۆی لافاوەوە لە ئیندۆنیسیا ھەشت کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:50:05/11/2021

3360 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کارەساتەکان لە ئیندۆنیسیا رایگەیاند، بەھۆی لافاوەوە لە دورگەی جاڤا لانی کەم ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، تیمەکانی فریاکەوتن شەش کەسیان لە ژێر داروپەردودا رزگارکردوو.


ئەمڕۆ ھەینی، دەزگای کارەساتەکان لە ئیندۆنیسیا رایگەیاند، بەھۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە مالانگ و شاری باتو، لافاو ماڵەکانی ناوچەکەی بە قوڕ و خاشاک داپۆشیوە، ھاوکات لافاوەکە پردەکانی ناوچەکەشی رووخاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی فریاگوزاری توانیوییانە شەش کەس لەژێر داروپەردو و پارچە تەڵەزمەکاندا رزگاربکەن و شەش تەرمیان لە باتو و دوو تەرمی دیکەشیان لە لە مالانگ دۆزیوەتەوە.
لەلایەن خۆیەوە، دەزگای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کارەساتە سروشتیەکانی ئیندۆنیسیا رایگەیاند،  ئەمڕۆ ھەینی تیمەکان لە ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان کە بێسەروشوێنن.
عەبدول موھەری سەرۆکی دەزگای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کارەساتە سروشتیەکانی ئیندۆنیسیا لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، " تاوەکو ئێستا ھێشتا لە ھەوڵی ئەوەداین ئەو سێ کەسە بدۆزینەوە کە بێسەروشوێن بوون."
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی وەرزی باران باریندا خزانی زەوی و لافاو لە سەرانسەری دوورگەکانی باشووری رۆژئاوای ئاسیادا رووداوێکی باوە کە  وەرزی باران بارین لەو ناوچانە لە مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەکات.
بەگوێرەی شارەزایانی ژینگە، کارەساتەکان زۆرجار بەھۆی بڕینی داری دارستانەکان و لاوازی پلانەکانەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان روودەدەن. لە مانگی رابردووشدا بەھۆی بارینی بارانێکی زۆر و خزانی زەوییەوە لە سوماترا حەوت کەس گیانیانلەدەستدا.













گەلەری