لە دیاردەیەکی گەردوونیدا، ئەمشەو ھەسارەی ئۆرانوس بەرامبەر زەوی دەبێت و لە بەرزترین خاڵیشیدا لە ئاسمان دەدرەوشێتەوە و بە ئاسانی و بەبێ بەکارھێنانی تەلەسکۆب بەرچاودەکەوێت.
ماڵپەڕی ئیندپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئۆرانوس بە خاڵێکی نزیک لە زەویدا تێپەڕدەبێت و نزیکەی دوو بلیۆن کیلۆمەتر لەھەسارەکەمانەوە دوورە و لە ئەمشەودا دەکەوێتە بەرامبەر خۆر.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ خۆرئاوابووندا ئۆرانوس دەگاتە بەرزترین خاڵ لە ئاسماندا و دەدرەوشێتەوە.
ماڵپەڕە کە باسی لەوەشکردووە، بۆ بینینی ئەو ھەسارەیە پێویستە لەناوچەیەکی خاوێنی دوور لە پیسبوون و لەبەر رووناکی سەیربکرێت.
بەگوێرەی راپۆرتە زانستییەکان، لە رێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا جارێکی دیکە ھەمان دیاردە روودەداتەوە. ھەروەھا لە ١٤ی ئابی ساڵی ٢٠٢٢ ھەسارەی زوحەل و لە ٢٦ی ئەیلولی ھەمان ساڵدا ھەسارەی موشتەری دەکەونە بەرامبەر زەوی و زۆر بەئاسانی بەدیدەکرێن.