سەردێڕ:

سەرۆکی بەرازیل بەھۆی ‌ھەڵەیەکەوە دەبێتە گاڵتەجاری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

AM:10:55:05/11/2021

11020 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی بەرازیل لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا ناوی بورجی پیزای بە پیتزا ناوبرد و ئەمەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و کاریکارتێری زۆر لەسەر کرا.


جاییر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بەرازیل، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە مەراسیمی بەکارھێنانی نەوەی پێنجەمی تەکنەلۆجیادا رایگەیاند، "بەم دواییانە سەردانی ئیتاڵیام کردووە و سەردانی بورجی پیتزاشم کردووە."
دوای ئەو ھەڵەیەی سەرۆکی بەرازیل، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەندین وێنەی کۆمیدی وەک وێنەی تەنزئامێز لەبارەی بورجەکە و سەرۆکی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمە یەکەمین ھەڵەی سەرۆکی بەرازیل نییە کە کاردانەوە بەدوای خۆیدا ھێنابێت، بەڵکو ماوەیەک لەمەوبەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جێگەی ناوی جۆن کێری کە راوێژکاری بایدنە بۆ کاروباری کەشوھەوا، ناوی جیم کاری، ئەکتەری کۆمیدی ھێنا.













گەلەری