ئەمڕۆ ھەینی، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٩٦٧ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە بەھای دۆلار ٦٧ لیرە بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.