سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە ھەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:21:05/11/2021

25208 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە ٢٢ دۆلار و نرخی یەک گرام ٦٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٧١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٦٨٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری