سەردێڕ:

ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلار دەدات ھەرکەس زانیاری لەبارەی ئەم کەسەوە ئاشکرا بکات

AM:08:53:05/11/2021

43656 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەرکەسێک زانیاری لەبارەی سەرۆکی گروپی ھاککەری "دارک ساید" و شوێنی مانەوەی بداتە ئەو وڵاتە، ئەوا لەبەرامبەردا بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات پێدەدرێت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەدرێتە ئەو کەسەی زانیاری لەبارەی کەسایەتی یان شوێنی مانەوەی سەرۆکی گروپی ھاککەری "دارک ساید"، یان ھەرکەسێکی دیکەی سەر بەو گروپە کە پۆستێکی باڵای تێدا ھەبێت، بداتە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، گروپی "دارک ساید"ی ھاککەر تۆمەتباردەکەن بە ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر ھێڵە نەوتییەکانی کڵۆنیاڵ کە لە مانگی ئایاری رابردوو ئەنجامدراو بووە ھۆی لەکار کەوتنی ھێڵەکە و کێشەیەی بەرھەمھێنانی نەوتی لە ئەمریکا دروستکرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆنتیکی روسی، کۆمپانیای کڵۆنیاڵ لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت و بەگەڕخستنەوەی سیستم و دەستپێکردنەوەی کاری ئاسایی خۆی بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری داوە بە گروپە ھاککەرەکە، ھاوکات، نوسینگەی لێکۆڵینەوە ی فیدڕاڵی رایگەیاند، توانیوییانە نیوەی ئەو بڕە پارەیە بەدەستبھێننەوە.
بە گوێرەی شارەزایان، گروپی دارک ساید، بریتییە لە گروپێکی هاککەر دزە دەکەنە ناو سیستمی کۆمپانیاکان و هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدەن و زانیاری و داتای کۆمپانیاکان دزە پێدەکەن و لەبەرامبەر گەڕاندەنەوەی زانیارییەکان بۆ کۆمپانیاکانیان داوای بڕێک پارەی دیاری کراو دەکەن.












گەلەری