PM:09:08:04/11/2021
5580 جار خوێندراوەتەوە
گۆڤاری "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی ڤیدیۆی دوو منداڵی بڵاوکردووەتەوە کە رەفتارێکی سەرکێشانە دەکەن و بەسەر دوو باڵەخانەدا بازبازێن دەکەن کە هەریەکەیان بەرزییەکەیان ٢٧ نهۆم دەبێت.
دوو منداڵەکە لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون کە بەسەر باڵەخانەیەکەوەن و بازدەدەن بۆ سەر باڵەخانەکەی دیکە، کە بۆشاییەك لە نێوانیاندایە.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئەو دوو منداڵە چێژ لەوە دەبینن کە دەیکەن وێڕای ئەوەی رەفتارێکی سەرشێتانەیە و مەترسیدارە کە ئەگەری هەبوو ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیان.