سەردێڕ:

نرخی نەوت لەگەڵ کۆبوونەوەی ئۆپێك پڵەس بەرزبووەوە

PM:05:26:04/11/2021

11496 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپێك پلەس دەستی بە کۆبوونەوە کرد لەبارەی کەمکردنەوە یان زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە ٨٤ دۆلاری تێپەڕاند.


ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بەهای نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی ٢،٨٢٪ بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك نەوت بە ٨٤ دۆلار و ١٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکرێت ئۆپێك پڵەس پەیوەست بێت بەزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا ئۆپێك پڵەس رازیبوو رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی تر لە رۆژێكدا لەم مانگەدا بۆ ماوەی مانگێك بەرهەمبێت و پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکرێتەوە تاوەکو مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢.

ئەمە لە کاتێدایە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا و کەمبوونەوەی بەرچاوی خواست لەسەری، نرخی نەوتی برێنت بە کەمتر لە ٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوە دەکرا، دوای ئەوە وڵاتانی ئۆپێك پڵەس لە کۆبوونەوەیەكدا بڕیاریاندا رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە.

هاوکات، ئۆپێك پڵەس بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای نەوت، وڵاتانی پیشەسازی نەوتی ناچارکرد، رۆژانە بەرهەمێنانی نەوت بۆ ٧% کە بە گشتی دەکاتە حەوت ملیۆن و ١٢٥ هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە.













گەلەری