چارلز سوانتۆن پزیشکی دامەزراوەی دەزگای شیکارییەکان بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە، زیادبوونی رێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان تەنها جگەرەکێشەکان نین بەڵکو بەڕێژەی لە ٪٥ بۆ ١٠ ئەو کەسانەش کە دێنە نەخۆشخانەکە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە و توشبووی ئەو نەخۆشییەن.
بەپێی توێژینەوەیەک کە پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن چانسی توشبونیان بە شێرپەنجەی سییەکان زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن، ڕێژەکەی لە سەدا ٢٠ بۆ ٣٠ دەبێت، ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی ٤٣٠ هەزار کەس بە نەخۆشی شێرپەنجە دەمرن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە کە "ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی دوکەڵی توتن دەبنەوە، بەهۆی پەنگخواردنەوەی لە ماڵدا"، جیاوازی شێوازی ژیانی پیاو و ژن کاریگەریی هەیە لەسەر چانسی توشبونیان بە شێرپەنجەی سییەکان.
ئاژانسی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە رونیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن و توشبوی شێرپەنجەن بەهۆی پیسبونی ئەو ژینگەی تێیدا دەژین یاخود پیسبونی هەوای ماڵ و گاز و هەندێک لە دوکەڵی جۆرەکانی خواردنەوەیە لەکاتی ئامادەکردنیدا.
ئ.ل