سەردێڕ:

بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى داراییەوە لەبارەى دوو مووچەکانەوە

AM:11:58:04/11/2021

31796 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێنماییەکى نوێى دەرکرد لەبارەى ئەو کەسانەى دوو مووچەیان هەیە و میکانیزمى وەرگرتنەوەیان دیارى دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێنماییەکى دەرکرد و ئاراستەى گشت وەزارەتەکان و فەرانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەت کردووە.

لە رێنماییەکەى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە "لێبڕینى مووچە لەو مووچەخۆرانەى کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لەپێش ١ى٧ى٢٠٢٠ رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوە و تەنها ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردووە.

بەگوێرەى رێنماییەکە "هەر مووچەخۆرێک لەدواى ١ى ٧ى ٢٠٢٠ دوو مووچەى وەرگرتبێت مووچە زیادەکەى لێ وەردەگیرێتەوە و تەنها یەک مووچە وەردەگرێت.













گەلەری