ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بەجێگیرى مایەوە.
هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٩٠٠ لیرەى تورکى مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە کە ١٠٠ دۆلار بە ٩٣٠ لیرەى تورکی بوو نرخەکەى بەرزبووەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە
بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ
١٤٥ ھەزار دینار.