سەردێڕ:

وێنە..فرۆشتنی بازێک بە نرخی ١٠ ئۆتۆمبێل

AM:10:19:04/11/2021

12356 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک راوچی لە پارێزگای تەبرەق لە باشوری لیبیا بازێکیان لە خێزانی "بازی شاهین" بە ٤٥٠ هەزار دۆلار فرۆشت، کە ئەمەش گرانترین باز بووە لە جیهاندا.


لە پارێزگای تەبرەق، کۆمەڵێک راوچی بۆ راوکردن دەچنە بەشی خۆرهەڵاتی لیبیا و دەتوانن بازێک لە خێزانی "بازی شاهین" جۆرێکی دەگمەن لە جیهان و لە لیبیادا کە بە "ئەبحەرییە" ناسراوە راوبکەن.

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، محەمەد سەعداوی، یەکێک لە بازرگانەکانی پارێزگای تەبرەق بازەکەی بە ٤٥٠ هەزار دۆلار کڕیوە.

محەمەد سەعداوی لە لێدوانیکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندنى ئاشکرا کرد، بازەکە مێیە و راوچییەکان لە نزیک بیری دوەیدار لە باشوری پارێزگای تەبرەق راوکردووە.

لەبارەی نرخ و تایبەتمەندییەکانی بازەکەوە، بازرگانە لیبییەکە ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی خولیای کڕینی باڵندەکانی هەیە و ئاگاداری نرخی باڵندەکانە لە وڵاتان و کەنداوی عەرەبی، فرۆشتنی بازەکە بە ٤٥٠ هەزار دۆلار گرانترین باز بووە.

دەشڵێت، تایبەتمەندێتی باڵندەکە ئەوەیە درێژییەکەی و پانییەکەی ١٦ سانتیمەترە، ئەم قەبارەیەش خواستێکی زۆری لەسەرە.

لەبارەی کێش و رەنگی پەڕەکەیەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشی بازەکە هەزار و ٢٥٠ گرامە و رەنگی پەڕی سنگی سپییە، ئەمەش جیاکارییەکی دەگمەنە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لیبیا بە وڵاتی خاوەن گرانترین باڵندەکان ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان، بەشێوەیەک هەندێجار نرخی باڵندەیەک ملیۆنان دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە ساڵی ٢٠١٧ هەڵۆیەک بە ٣٩٥ هەزار دۆلار فرۆشرا.


کـ ، ئـ













گەلەری