سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

AM:10:10:04/11/2021

46548 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە حەوت دۆلار و نرخی یەک گرام ٢١ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢٣ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار دابەزی و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.












گەلەری