سەردێڕ:

زەوی دابەشدەکرێت

PM:03:11:22/07/2021

119956 جار خوێندراوەتەوە

سەباح عەبدوللـەتیف، راوێژکاری ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ٥٥٠ هەزار پارچە زەوی لە سەرتاسەری وڵاتدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێن لەگەڵ دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزاریەکان بۆیان.


ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەمجارە بابەتەکە تەنیا دابەشکردنی زەوی نییە، بەڵکو زەویەکان دیزانی گونجاویان بۆ کراوە لەگەڵ پێدانی پێشینەی خانووبەرە لەرێگەی بانکە حکومیەکانەوە، باسی لەوەشکردووە، لە تەواوی عێراقدا ٥٥٠ پارچەی زەوی دابەشدەکردێت کە ٧٢ هەزاریان لە بەغدای پایتەختن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە یەکەم قۆناغدا ٣٣٨ هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێن و تەواوی خزمەتگوزاریەکانیان بۆ دابیندەکرێن.

راشیگەیاندووە، بەهۆی زۆری پێشکەشکردنی داواکاری کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس داواکارییان لەرێگەی ئینتەرنێتەوە پێکەشکردووە بۆیە ئەوانیش فشاریان کەوتووەتەسەر.

دەشڵێت، لە ناو فۆڕمەکەدا ئاماژە بە باری کۆمەڵاتی خوازیاران و دۆخی کار و بێ کاری و کەسوکاری شەهیدان کراوە و بە دواداچوونی بۆ دەکرێت.













گەلەری