تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و روسیا لەکار کەوتن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی داون دیتێکتەر بڵاویکردەوە لەهەریەک لە ئەڵمانیا و بەرتانیا و ئەمریکا و روسیا ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام پێیان راگەیاندوون کە ئەو دوو تۆڕەکۆمەڵایەتییە لە کارکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە،
روبەری لەکارکەوتنی فەیسبووک کەمتربووە بەراورد بە ئینستاگرام.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەکارهێنەرانی
هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام لە روسیا هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی لەکارکەوتنی
ئەو دوو تۆڕە لەو وڵاتە بۆ نەناردوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای
مانگی تشرینی یەکەمەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و تویتەر لەسەر
ئاستی جیهانی بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەکارکەوتن و هۆکارەکەشییان گەڕاندەوە بۆ ئەنجامدانی
هەڵەی ئەندازیارانی کۆمپانیاکان.
کـ ، ئـ