میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی کەشتی چانگ ئاه-پێنج-ی چینی نمونەیەکی خاکی لەسەر رووی مانگ وەرگرت و گەڕایەوە زەوی و دوای شیکردنەوە دەرکەوتووە پێکهاتەکەی لەگەڵ هەسارەی ئەپۆڵۆدا جیاوازە و زانایان سەریان سوڕماوە لەو جیاوازییە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، کەشتیگەلەکە بە قورسایی یەک کیلۆ و ٧٣ گرام لە تەپوتۆز و بەردی مانگی لە ناوچەیەك کە بە ئۆشیانۆس پرۆسیلاروم بەناوبانگە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو کۆکردوەتەوە.
ئەوەشیان خستوتەڕوو، بەردەکانی مانگ لە بەردەکانی
ئەپۆڵۆ زۆر بچوکترن و زانایان هۆکارەکەی نازانن.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی پڕۆفاوندسپەیس دۆت کۆم،
یەکەمجار زانایان بەردێكیان لەسەر مانگ دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەك
ملیار و ٩٧ ملیۆن ساڵ.
هاوکات، لەساڵی ١٩٦٩ و ١٩٧٢ ئەو بەردانەی کە لەئەپۆڵۆدا
وەرگیراوون مێژووەکەی زیاتر لە سێ ملیار ساڵ بووە.
جۆشوا سباب، زانای هەسارەکان لە زانکۆی مانچستەری
بەریتانی بڵاویکردەوە، لەوانەیە دیاردەی هەڵکشان و داکشانی ئاوی زەوی و نزیكبوونەوەی
زەوی و مانگ و خۆر کاریگەرییان لەسەر قەبارەی بەردەکانی سەر مانگ هەبێت.