سەردێڕ:

کۆمسیۆن:جگە لەم ناوچەیە سکاڵاى سەرجەمى وێستگەکان یەکلایى کرایەوە

PM:11:04:03/11/2021

4804 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تانەکانی هەموو پارێزگاکان یەکلاییکراونەتەوە جگە لەبەسرە چونکە تانەکانی ئەو پارێزگایە بەشێکیان چونەتە دادگا و لەوێش لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە یەکلاییکراونەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکلاییکردنەوەی تەواوی تانەکانی راگەیاند.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ''کۆمسیۆن تەواوی تانەکانی پارێزگاکانی وڵاتی یەکلاییکردوەتەوە جگە لە بەسرە.''

باسی لەوەشکردووە، تانەکانی بەسرە بەشێکیان بۆ لایەنی دادوەری بەرزکراونەتەوە و لەلایەن تیمی تایبەتەوە یەکلاییکراونەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لیژنەی هونەری و یاسایی کۆمسیۆن کار لەسەر بڕیاڕی دەسەڵاتی دادوەری دەکات بە وەرگرتنی یاخود رەتکردنەوەی بۆ دەستکردن بە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ئەو شوێنانەی تانەیان لەسەرە.













گەلەری