سەردێڕ:

هێزەکانى هەسەدە لەگەڵ سوپاى بەشار ئەسەددا رێکدەکەون

PM:10:01:03/11/2021

12688 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەى وەتەن بڵاوى کردەوە "زانیارى ئەوەیان دراوەتێ کە دانوستاندن لەنێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات و روسیا لەئارادایە بۆ رادەستکردنى ناوچەکانى هەسەدە بە سوپاى سوریا بە ئامانجى بەرگرتن بەو لەشکرکێشییە سەربازییەى کە تورکیا بەنیازە بیکاتە سەر ئەو ناوچانەى لەژێر دەستى هەسەدەدان.


بەگوێرەى هەواڵى رۆژنامەکە لەدانوستاندنەکەدا باس لە رادەستکردنى تەل تەمەر لە پارێزگاى حەسەکە و عەین عیسا لە رەققە بە هێزەکانى سوپاى سوریا کراوە، بەڵام هێشتا بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە نەدراوە و بەگوێرەى رۆژنامەکە هەسەدە داواى کاتى زیاترى کردووە بۆ بڕیاردانى یەکلاکەرەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر لە رۆژى دووشەممەى رابردوو، ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکى پارتى یەکێتى دیموکرات ئامادەیى خۆیان دەربڕى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى سوریا بەشێوەیەکى راستەوخۆ.

ماوەى چەند رۆژێکە باسوخواسى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و ئەو ناوچانەى کە لەژێر دەسەڵاتى هەسەدەدایە لە ئارادایە و لەناوەندى سیاسى تورکیادا هەڕەشەى ئەنجامدانى ئەو لەشکرکێشییە دەکرێت.













گەلەری