سەردێڕ:

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین، دراوێکی دیکەی ئەلیکترۆنی نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد

PM:06:36:03/11/2021

6804 جار خوێندراوەتەوە

دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر، کە بریتییە لە دووەم دراوی جیهانی دوای بتکۆین، بەرزترین نرخی پێوانەیی خۆی تۆمار کرد.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین، نرخی دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ چوار هەزار و ٦٤٣ دۆلار بەرزبووەوە.

دوێنێ سێشەممە، نرخی یەک دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر بە چوار هەزار و ٦٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، ئەمڕۆش نرخەکەی بەرزبووەوە بۆ چوارهەزار و ٦٤٣ دۆلار و بەمەش نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەمساڵدا دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەڕێژەی ١١٧٪ نرخەکەی بەرزبووە و بە تێکڕایی بە ٦٣ هەزار و ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر نرخەکەی بۆ شەش هێندە بەرزبووەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە، رایان راباجیلیا بەڕێوبەری جیهانی لە ئۆ ئێس بۆ مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان رایگەیاند، لە سەرەتای گۆڕانی دۆخی بازاڕ لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە، نرخی دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر دەیەوێت بە بتکۆین بگاتەوە.













گەلەری