PM:05:33:03/11/2021
11256 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لەکاتى راوەدوونانى تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسەوە تۆمەتبارەکە تووشى رووداوێکى چاوەڕواننەکراو بوو.
بەگوێرەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لە ئاسمانەوەى تۆمارکراوە، لەکاتێکدا کە پۆلیس راوەدووى هاوڵاتییەکى تەمەن ٣٤ ساڵ دەکەن کە ئۆتۆمبێلێکى دزیوە، لەدواى ئەوەى کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆى هەڵدەداتە ناو دەریاچەیەکەوە.
بەگوێرەى گرتە
ڤیدیۆکە تیمەکانى دەریاوانى لە هەوڵى دۆزینەوەى پیاوەکەدان بەڵام نایدۆزنەوە و
چارەنووسى بە نادیارى دەمێنێتەوە.
لەگرتە
ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ئەو هاوڵاتییە لەکاتى دزینى ئۆتۆمبێلەکەدا کۆنترۆڵ لەدەست
دەدات و لەسەر پردێک خۆى بە هەردوولاى رێگاکەدا دەکێشێت و بەر لەوەى پۆلیس دەستگیرى بکەن خۆى هەڵدەداتە
دەریاچەیەکەوە.
ڤیدیۆکە: