سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

PM:04:24:03/11/2021

8400 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە جۆری کیا، لە قەزای دور لە پارێزگای سەڵاحەدین کەسێک گیانیلەدەستدا و چوارکەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بار هەڵگرێک لە قەزای دوری سەربە پارێزگای سەڵاحەدین ژنێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

چاوگێک لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سەڵاحەدین ئاشکرای کرد، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پۆلیسی هاتوچۆی شارەکەش دەستی بەلێکۆڵینەوەکان کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردووەوە رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەهۆی خراپی رێگە و بان و تیژڕەوی بەشێک لە شۆفێرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەزیادبوون کردووە.













گەلەری