دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیسیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێک ١٨ کەس بێسەروشوێن بوون لە ناوچەی چاوەی خۆرهەڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ئیدارەی کارەساتەکانی ئیندۆنیسیا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەپۆلی روباری بنجاوان سۆلۆ بەلەمێک وەرگەڕا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە ١٠ کەس رزگار بکەن، بەڵام چارەنوسی ١٨ کەسی دیکەیان
دیار نییە.
ئاسکراشی کردووە،
هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی روبارەکە و شەپۆلەکانی ئەو بارانە بەخوڕەبووە لە چەند رۆژی
رابردوودا لەو ناوچەیە باریوە، دەشڵێت، لە ئێستادا تیمەکانی رزگارکردن سەرقاڵی گەڕانن
بەدوای ئەو ١٨ کەسەدا.
کـ. ئـ