وەزارەتی بازرگانی چین داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، کە خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان هەڵبگرن بۆ حاڵەتی لەناوکاو.
وەزارەتی بازرگانی چین باسی هۆکاری ئەوەی نەکردووە، کە بۆچی خەڵک خۆراک و پێداویستی کۆگا بکەن، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، پێدەچێت پەیوەندی بە ئەگەری قەدەغەی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی میوە و سەوزەوە هەبێت، بەهۆی بارانی بەهێزی وەرزییەوە کە زیانی لە کشتوکاڵی ئەو وڵاتە داوە.
وەزارەتی
بارزگانی داواشی لە بەرپرسە ناوخۆییەکان کردووە، کە رێگە نەدەن نرخی شمەک و کاڵا و
خۆراک بەرزببنەوە.
بەشێک لە میدیاکانی
چینیش باسیان لەوە کردووە، دوای داواکەی ئەو وەزارەتە، خەڵکێکی زۆر بە تایبەت
کەسانی بە تەمەن روویان لە دوکان و سوپەر مارکێتەکان کردووە بۆ شت کڕین.
ساڵانە لەگەڵ
هاتنی وەزری زستان لە چین نرخی میوە و خۆراک بەرز دەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ نرخەکان زیاتر
بەرزبوونەتەوە، بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا و ئەو زیانە زۆرەی بەر کشتوکاڵی ئەو وڵاتە
کەوتووە.