سەردێڕ:

نرخى نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:08:03/11/2021

5452 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ سێشەممە ٩٩ سەنت دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری