سەردێڕ:

حکومەتی عێراق تێچوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران لە ئەستۆ دەگرێت

PM:11:57:02/11/2021

7296 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق رایگەیاند، تەواوى تێچوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان لە ئەستۆ دەگرێت.


لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکران، لەوانە لە ئەستۆگرتنی تێچوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەمدەرامەتەکان و لێخۆشبون لە ٣٥ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار کە هاوڵاتیانى کەمدەرامەت کە بۆ یەکەى نیشتەجێبوون لە ئەستۆى خێزانە کەمدەرامەتەکان بووە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریشدا، بە خەرجکردنی سێ ملیار دیناری دیکە بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بە مەبەستی یارمەتیدانی هاوڵاتیان لە روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵیدا.

هاوکات مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق ساتیشی ئەنجومەنی دادوەریی کرد بۆ سزدانی ئەو کەسانەی کە تۆمەتباربوون بە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانى مەدەنییەوە بوون و رایگەیاند، "کەس لە سەروو یاساوە نییە."













گەلەری