سەردێڕ:

شای سعودیە داوای نوێژە بە بارانە دەکات

PM:10:24:02/11/2021

6064 جار خوێندراوەتەوە

شای سعودیە داوای ئەنجامدانی نوێژە بە بارانەی لە سەرتاسەری لە هاوڵاتیانی کرد.


سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە لە تویتێکدا داوایکردووە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو نوێژە بە بارانە بکرێت.

هاوکات، دیوانی شاهانەی سعودییە رایگەیاند، ''لەسەر بنەمای سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) شا سەلمان خزمەتکاری حەرەمەین داوادەکات نوێژە بە بارانە ئەنجامبدرێت."

نوێژە بە بارانە؛ بریتیە لە داوای بارانبارین لە خوای گەورە لە کاتێک کە خەڵکی پێویستیان پێیە، کە بە شێوازێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت لە کاتی کەم ئاویی و وشکە ساڵیدا.

لە ئایینی ئیسلامدا نوێژە بە بارانە سوننەتێکی تەئکید کراوە و چەندین جار پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و هاوەڵانی ئەنجامیان داوە.













گەلەری