سەردێڕ:

وێنە.. تورکیا هەشت عێراقی بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیرکرد

PM:02:11:02/11/2021

3300 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری سامسونی تورکیا رایگەیاندووە، هەشت کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون.


لە راگەیاندراوێکدا تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سامسون بڵاویانکردووەتەوە هاتووە، ئەو هەشت کەسە سەرجەمیان رەگەزنامەی عێراقییان پێبووە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، تیمەکان بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتییەکانی هۆبەی هەواڵگری و هێزی تایبەت، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی هەشت کەس دەستپێکرد کە پێشتر لە عێراق لە ریزەکانی رێکخراوی داعشدا، چالاکییان ئەنجامداوە و لەئێستادا لە شاری سامسون نیشتەجێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، سەرجەم گومانلێکراوەکان دەستگیرکران و لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی مانەوەشیاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.













گەلەری