سەردێڕ:

پارتێکى تر بەشداریکردنى لە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق رەتکردەوە

AM:11:56:02/11/2021

8860 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەک لە رەوتى حیکمەى نیشتیمانى بەسەرۆکایەتى عەممار حەکیم رایگەیاند "پارتەکەیان بەشدارى لە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ناکات".


محەمەد لەکاش سەرکردە لە رەوتى حیکمە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "بۆ هەر پارتێک بەشداریکردن لە حکومەتدا پێویستى بە ژمارەیەک لە کورسى هەیە کە لە هەڵبژاردندا بەدەستیهێناوە و رەوتى حیکمە لەم هەڵبژاردنەدا تەنها سێ کورسى بردەوە و بەمەش ناتوانێت هیوا و ئاواتى جەماوەرەکەى بەو ژمارەى کورسییانە بەدى بهێنێت".

روونیشیکردەوە "قۆناغى داهاتوو ئاگایى دەخەنە سەر بونیادنانەوەى ناوەکییانەى رەوتەکە و بەشدارى لە پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى عێراق ناکەن".

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر جوڵانەوەى نەوەى نوێ کە نۆ کورسى لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بەدەستهێنا و بووە دووەمین هێز لە هەرێمى کوردستان رەتیکردەوە کە هیچ پۆست و وەزارەتێک وەربگرێت و بەشداریکردنى لە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق رەتکردەوە.













گەلەری