سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە راگەیاندرا

AM:10:55:02/11/2021

44600 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی داراییی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى بو ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەبێ لێبڕین و بە هەمان میکانیزمی پێشوو دابەشدەکرێت.

ئەم مانگە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران کێشەی تێکەوتووە و پرۆسەکە خاو بووەتەوە، بۆ ئەوەش جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، کێشەی کۆکردنەوەی داهاتیان هەیە.

بڕیاربوو پێرێ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام دابەشنەکرا، لەبارەی هۆکاری دابەشنەکردنەکەوە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆى ئەوەی لە پارێزگای هەولێر پشووی فەرمی بووە و رێگاوبانەکان ئاستەنگی تێدا دروسبوو بەرپرسان نەیانویستووە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە بۆیە دابەشکردنەکە راگیراوە.

رۆژی چوارشەممەى رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی موچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش ٢٠٠ ملیارەکە گەیشت موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن.

هێرش قادر، هەولێر


 













گەلەری