PM:11:18:01/11/2021
3680 جار خوێندراوەتەوە
لە شارۆچکەی مارماریسی سەربە پارێزگای موغڵا لە باشوری خۆرئاوای تورکیا، ٨٠ کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمێکی چووپ دەستگیرکران و رادەستی ناوەندی گەڕاندنەوەی بیانییەکان کراون.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، بە ھەبوونی کۆچبەری نایاسایی لەسەر پێنج بەلەمی چووپی ئاگادارکراونەتەوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەکەن، کە ئەو کۆچبەرانەی
لەسەر ئەو بەلەمانە بوون ژمارەیان ٨٠ کۆچبەر بووە و لەلایەن یۆنانەوە ناچارکراون
بەرەو تورکیا بگەڕێنەوە.
باسیان لەوەشکردووە، پاش دەستگیرکردنی ئەو کۆچبەرانە گەیەندراونەتە
وشکانی و دوای تەواوبوونی رێکاری یاسایی لەگەل کۆچبەرەکان، رادەستی ناوەندی گەڕاندنەوەی
بیانییەکانی پارێزگاکە کران.