بەهۆی خواردنی خواردنگەیەوە لە میسان، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٤٢ کەسی دیکە توشی ژەهراویبوون بوون. لە ئێستاشدا خاوەنی خواردنگەکە و شەش کەسی دیکە دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی باسی لەوەکردووە، کە بەهۆی خواردنی چێشتخانەکەوە ئەو کەسانە جەستەیان بە خۆراکەکە ژەهراویبووە، "تەسەموم"یان کردووە، کە بەهۆیەوە کوڕێکی گەنج گیانی لەدەستداوە.
لەسەرەتادا
بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، بە میدیاکانیان راگەیاندبوو، کە تەنها ٤٦ کەس چونەتە
نەخۆشخانە و لەوێ خەوێندراون، دواتر ژمارەکە بەرزبووەتەوە و تا ئەم ساتە گەنجێک
گیانی لەدەستداوە و ٢٤٢ کەسیش ژەهراویبوون.
پاش رووداوەکە،
کەسوکار و نزیکەکانی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە هێرشیان کردووەتە سەر خواردنگەکە
و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەهۆی
رووداوەکەوە خاوەنی خواردنگەکە و شەش کەسی دیکە کە لەوێ کاریان کردووە دەستگیرکراون.
میدیاکان
ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و هێشتا ئاشکرا نەکراوە،
بەهۆی بەسەرچوونی خواردنەکانەوە بووە یان خراپ عەمبارکراون و ئامادەکراون.
لەو بارەیەشەوە،
داواكاری گشتی پارێزگای میسان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی
گیانلەدەستدانی كه‌سێك و ژه‌هراویبوونی چه‌ندین كه‌سی دیكه له‌كاتی خواردنی له‌فه‌دا
لە خواردنگەیەکدا، خاوه‌نی دوكانه‌كه و شه‌ش كه‌سی دیكه كه هاوكاری بوون ده‌ستگیركراون
و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.