سەردێڕ:

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گۆڕدرا

PM:05:34:01/11/2021

3636 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە حەمید شەتری وەک سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دەست نیشان کراوە.


سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە کە حەمید شەتری لە شوێنی عەبدولغەنی ئەسەدی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دانراوە.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەبارەیەوە نەخستووەتەڕوو بەتایبەتیش لەبارەی ئەوەی ئایە عەبدولغەنی ئەسەدی خۆی دەستی لەکارکێشاوەتەوە یان لادراوە.

لەماوەی رابردووشدا سەرچاوەیەکی دیکە لە دەزگاکەوە ئەوەی ئاشکراکردبوو، کە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی داوا لە حەمید شەتری بکرێت وەک سەرۆکی نوێی دەزگاکە دەست بەکار بکات.













گەلەری