سەردێڕ:

بۆچی ئاو خواردنەوە بەسەر پێوە خراپە؟

PM:05:24:01/11/2021

30068 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەمان لە گەورەکانەوە گوێمان لێبووە کە دەڵێن بەپێوە ئاو مەخۆرەوە، دانیشە ئینجا بیخۆرەوە بەڵام رەنگە کەمینەمان بەقسەمان کردبن و بەدانیشتنەوە ئاومان خواردبێتەوە چونکە زۆرجار پەلەمان بووە و ویستوومانە بەخێرایی ئاو بخۆینەوە بەهۆی سەرقاڵیمان بە کارێكەوە.


لە هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیكدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵێك لە پزیشکان بەشێوەیەکی زانستی ئاشکرایان کردووە کەبۆچی خواردنەوەی ئاو بەسەر پێوە زیانبەخشە و باشتروایە بەدانیشتنەوە بخورێتەوە، و دیارترین کاریگەرییەکانیشی ئەمانەن:

١تێكچوونی کرداری هەرس

خواردنەوەی ئاو بەپێوە دەبێتە هۆی تێكدانی کاری کۆئەندامی هەرس، چونکە ئاوخواردنەوە بەم جۆرە بەخێرایی و بەهێزەوە دەگاتە دەرچەی خواردن و دەکەوێتە خوارەوەی گەدە، ئەمەش زیانبەخشە، هەروەها دەمارەکان دەشڵەژێن ئەمەش وادەکات هاوسەنگی تێكبچێت و لەکۆتاییدا ژەهرەکان لە جەستەدا تێكبچن و کرداری هەرس تێکبچێت.

٢هەوکردنی جومگەکان:

لەکاتی خواردنەوەی ئاو بەپێوە کە وادەکات دەمارەکان سترێس ببن، شلەکان لە جومگەکاندا کۆدەبنەوە ئەمەش وادەکات جومگەکان هەوبکەن و دواتر تێكبچن.

٣مەترسی لەسەر سییەکان دروستدەکات:

خواردنەوەی ئاو بەپێوە وادەکات ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان نەگەن بە جگەر و کۆئەندامی هەرس بەپێی پێویست، چونکە وادەکات ئاو بەخێرایی لە کەناڵی هەرسەوە بچێتە سییەکان و دڵ و بەهۆی ئەمەشەوە ئۆکسجین لە جەستەدا تێكدەچێت.

٤کێشەکانی گورچیلە:

کاتێك بەدانیشتنەوە ئاو دەخورێتەوە گورچیلە بەشێوەیەکی باشتر ئاو دەپاڵێوێت، بەڵام بەپێوە وانیە بۆیە لەم حاڵەتەدا زیان بە میزڵدان دەگات و فشاری دەکەوێتە سەر.













گەلەری