سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی کانزاکان لە جەستەدا

PM:04:37:01/11/2021

5060 جار خوێندراوەتەوە

کانزاکان وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و چەندین کانزای تر لە جەستەدا گرنگ و هەریەکەیان ئەرکێکی جەستە جێبەجێ دەکات، نمونە کالسیۆم بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان گرنگە، هەر بۆیە کەمبوونەوەیان چەندین نیشانە لە جەستەدا دەردەخەن.


ماڵپەڕی هێڵسی لاینی ئەمریکی لەو بارەیەوە هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئەم نیشانانە لە جەستەدا هەبن ئاماژەن بۆ کەمبوونەوەی کانزاکان لە جەستەدا، ئەوانیش:

یەکەم: هەستکردن بە خەواڵووی و ماندوێتی و شەکەتی بەردەوام.

دووەم: بوونی ئازار و نارەحەتی لە ئێسک و جومگە و ماسولکەکاندا.

سێیەم: هەستکردن بە سڕی و مێروولەکردن لە دەست و قاچدا.

چوارەم: تێکچوونی لێدانەکانی دڵ

پێنجەم: ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات.

شەشەم: دڵتێکهەڵاتن و هەندێک کات بوورانەوە و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

حەوتەم: دروستبوونی برین و تامێسک لە دەم و لێودا.

ئ.ل













گەلەری