پۆلیسی بەڕازیل رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لە نێوان پۆلیس و گروپێکدا لە ویلایەتی میناس جیرایس لە باشوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە ٢٥ کەس کوژران.
پۆلیسی بەرازیل ئاماژەی بەوەداوە، لە رووداوەکەدا ٢٥ کەس لە گروپە چەکدارییەکە کوژراون و هیچ کەسیش بریندار نەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گومان دەکرێت چەکدارەکان سەربە
گروپێکبن کە پیشەیان هەڵکوتانە سەر بانکەکان و بڕینی بانکەکان بێت.
ئێوارەی دوێنێش پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی بەڕازیل
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەدا، کە لە پێکدادانێکدا ٢٠ کەس
کوژراوون.
باسیان لەوەشکرد، لە ناوچەی فارگینیا لە بەرازیل،
هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە دوو کێڵگەی جیاوازدا روبەڕووی
گروپێکی چەکداری ببنەوە کە تایبەتمەندبوون لە هەڵکوتانە سەر بانک و هەڵگەڕان بە دیوار
و چوونە سەربانکەکان.
پۆلیس دەشڵێت، گروپەکە پلانیان دانابوو هەڵبکوتنە
سەر لقەکانی یەکێک لە بانەکەکان لەو ناوچەیە و لە یەکێک لە کێڵگەکاندا ١٨ کەس
کوژران، بەڵام لە ریزەکانی پۆلیس هیچ کەس تەنانەت برینداریش نەبووە.
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە هەڵمەتی هەڵکوتانە
سەر کێلگەیەکدا دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و نارنجۆکی دەستی و گولە نەبڕ و فیشەک و چەند
ئۆتۆتمبێلێکی دزراودا گیراوە.
کـ ، ئـ