سەردێڕ:

ئیلیۆن مەسک بەمەرج ئامادەیە ٢٪ى سامانەکەی ببەخشێت بۆ نەھێشتنی برسێتی

PM:01:39:01/11/2021

10572 جار خوێندراوەتەوە

ئیلیۆن مەسک بازرگان و ملیاردێری ئەمریکی رایگەیاند، ئامادەیە پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا بفرۆشێت بە ئامانجی پشتیوانیکردنی نەھێشتنی برسێتی بەمەرجێک نەتەوە یەکگرتووەکان بیسەلمێنێت ٢٪ى سامانەکەی بەسە بۆ ئەو پرۆژەیە.


دوای ئەوەی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، ئیلۆن مەسکی ملیاردێر و ھاوڵاتی ئەو وڵاتەی بە دەوڵەمەندترین کەسی جیھان ناوبرد، دەیڤد بیسڵی بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیھانی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تەنھا بە ٢٪ى سامانی دەوڵەمەندترین کەسی جیھان دەتوانرێت برسێتی لە جیھاندا کۆتایی پێبھێنرێت.
لەلایەن خۆیەوە، ئیلۆن مەسک رایگەیاند، ئەگەر ئەو بەرپرسەی پرۆگرامی خۆراک بە بەڵگە بۆی بسەلمێنێت کە بەڕێژەی ٢٪ى سامانەکەی دەتوانرێت کۆتایی بە برسێتی لە جیھاندا بھێنێرێت، ئەوا ئامادەیە پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا بفرۆشێت و بەھاکەی کە دەکاتە شەش ملیار دۆلار ببەخشێت بە بەرنامەی خۆراکی جیھانی.
دەشڵێت، دەبێت سەلەماندنەکە لە رێگەی پۆستی تویتەرەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای بکات چۆن ئەو پارەیە خەرجدەکرێت تا ھەموو خەڵک ئاگاداری بن.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشبینیدەکرێت، سامانەکەی مەسک بگاتە یەک ترلیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە یەکەم ترلیۆنەر لە جیھاندا و ریزبەندی ملیاردێری تێدەپەڕێنێت. لە ئێستادا سامانەکەی بریتیە لە ٣٠٠ ملیار دۆلار.

کـ ، ئـ












گەلەری