سەردێڕ:

دوای دۆڕاندنی لە هەڵبژاردن، سەرۆکی ئەم وڵاتە دەستی لەکارکێشایەوە

AM:11:45:01/11/2021

16992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی مەقدۆنیای باکور دوای ئەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئەنجامێکی خراپی بەدەستهێنا، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.


زۆران زائیف سەرۆکی مەقدۆنیای باکور، یەکێک لە وڵاتە بچوکەکانی بەڵقان، دوای ئەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا نەیتوانی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵات راگەیاند.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، زۆران زایف سەرۆکی مەقدۆنیای باکور رایگەیاند، "بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئەستۆدەگرم و دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم".

هەروەها، زۆران زایف، جگە لە دەستبەرداربوونی پۆستی سەرۆکایەتی وڵات، دەستبەرداری سەرۆکی پارتەکەشی بوو و ئاماژەی بەوەشدا، "دیموکراتی و ئازادیم بۆ وڵاتەکەم هێنا، دیموکراتییەت واتە بەرپرسیارێتی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی".

زۆران زایف هیچ ئاماژەی بە وردەکاری زیاتری دەستلەکارکێشانەوەکەی نەدا، کە لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دەستلەکارکێشانەوەی زۆران زایف بە رووداوێکی دەگمەن لەو وڵاتە و ناوچەکە دادەنرێت. ئەگەرچی پێشتر پێگەی جەماوەری خۆی بەهۆی چاکنەکردنی دۆخی ئابوری وڵات و روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی پێویست و هەوڵەکانی بۆ ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیە نەبینی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو.


کـ ، ئـ













گەلەری