سەردێڕ:

سبەینێ مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:10:50:01/11/2021

280812 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە و تیایدا چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند " ڕۆژی سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێ (ھێزەكانی زێرەڤانی، ھێزی بەرگری و فریاكەوتن،لیوای نەوت و گاز، وەزارەتـی شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی).

هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، موچەی هیچ شوێنێک دابەشناکرێت.

لەبارەی هۆکاری دابەشنەکردنەکەوە چاوگەکە ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى ئەوەی لە پارێزگای هەولێر پشووی فەرمی بووە و رێگاوبانەکان ئاستەنگی تێدا دروسبوو بەرپرسان نەیانویستووە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە بۆیە دابەشکردنەکە راگیراوە.

رۆژی چوارشەممەى رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی موچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش ٢٠٠ ملیارەکە گەیشت موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن.


هێرش قادر، هەولێر














گەلەری