ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى لە بازاڕەکانی جیھاندا بە جێگیری ماوەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار
دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار
دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار
دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە
جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی
ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری
دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.