سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

AM:08:29:01/11/2021

2008 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ ١٦ سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری