سەردێڕ:

ساڵى نوێى خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

AM:08:19:01/11/2021

4404 جار خوێندراوەتەوە

ساڵى نوێى خوێندن لەعێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە ١١ ملیۆن خوێندکار لە شارى بەغدا و شارەکانى تر پەیوەندى بە قوتابخانەکانیان کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە وڵاتى عێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە ١١ ملیۆن خوێندکار پەیوەندى بە قوتابخانەکانیان کرد و بەگوێرەى بڕیارى وەزارەتى پەروەردەى عێراق لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ دەواى ناو پۆل دەکرێت و دوو رۆژیش بەشێوەى ئەلیکترۆنى و پشووى رۆژانى شەممەش هەڵوەشێنرایەوە.

حەیدەر فاروق وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند"١١ ملیۆن و ٦٥ هەزار خوێندکارلە قوتابخانە و پەیمانگەى هونەرەجوانەکان و پەروەردەى پیشەیى دەستیان کرد بە دەوامکردنى ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە سەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان".

ئاماژەى بەوەش کرد "وەزارەتى پەروەردە هەماهەنگییەکى باشى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى کردووە لەپێناو بەرزکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى خوێندکاران تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و خۆپارێزیکردن لەپێناوى بەردەوامبوونى خوێندنى ناو پۆل".













گەلەری