سەردێڕ:

وەزارەتی ژینگە هەواڵی پاکبوونەوەی ژینگەی ئەم شارەی عێراقی لە پیسبوون بە تیشک راگەیاند

PM:08:16:31/10/2021

3712 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، دوای هەڵسانگاندن و وەرگرتنی نموونە لە زۆربەی شوێنەکانی فەلوجە، ئەو شارە ئێستا پاکبووەتەوە لە پیسبوون بە تیشك کە بەهۆی جەنگەوە لەو ناوچەیەدا دروستببوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی خۆپارستنی وەزارەتی ژینگە راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەنجامی رووپێوی شاری فەلوجەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، هۆبەکەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی تری وەزارەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەستان بە رووپێوکردنی ژینگەی شاری فەلوجە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەماوەی سێ رۆژدا نموونە لە هەوا و خاک و ئاوی شەقام و کۆڵانەکان و گەڕەکەکان و شوێنەگشتییەکان وەرگیرا و رەوانەی پشکنین کران.

باسی لەوەشکردووە، دوای شیکردنەوەی تەواوی نمونەکان دەرکەوت ژینگەی فەلوجە لە پیسبوون بە تیشک خاوێنبووەتەوە و هەڕەشە نییە بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان و گیانەوەر و رووەکی ئەو ناوچەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگ و کارگەکانەوە ژینگەی زۆربەی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دووچاری پیسبوون بە تیشک بووەتەوە و شارەزایان پێشتر هۆشدارییان لە ئەگەری کارەساتی مرۆیی لەو ناوچانەدا دابوو.













گەلەری