شارەزایان هۆشیاری دەدەن کە لەکاتی بارانی بەلێزمەدا شۆفێری نەکرێت چونکە دەبێتە هۆکارێکی کاریگەر بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بینین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بەڵام ئەگەر لە کاتی بارینی بارانە بەلێزمەکەدا لەدەرەوبویت چەند شتێک هەیە دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت بۆ ئەوەی سەلامەت بیت.
ماڵپەری idrivesafely لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە گرنگترین ئەو شتانەی پێویستە ئەنجام بدرێن ئەمانەن:
یەکەم: پێویستە لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا ڕیبکەیت، چونکە هەمیشە ناوەڕاستی شەقامەکە ئەو شوێنەیە کە کەمترین ئاو تێیدا کۆ دەبیتەوە.
دووەم: هەوڵبدە هێڵێکی ڕاست دروست بکەیت لەسەر شەقام و هیچ دەرچوونێکی خێرا لەلای ئۆتۆمبێلەکانی دیکەوە ئەنجام نەدەیت چونکە مەترسی زیاتر دروست دەکات بەهۆی ئەوەی ئاوی شەقامەکە هەڵدەداتەر سەر ئۆتۆمبێلەکان.
سێیەم: بەرزبوونەوەی تەنها ١٥ سانتیمەتر ئاو لەسەر شەقام دەبێتە هۆکاریک بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بدەیت، بۆیە پێویستە زۆر بە هێمنی و لە خێراییەکی کەمدا شۆفێری بکەیت.
چوارەم: لە گێڕە قورسەکاندا شۆفێری بکە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێڕی عادییە و ئەگەر گێرەکەی ئۆتۆماتیکە ئەوا هەوڵبدە لە خێراییەکی کەمدا بڕۆی بۆ ئەوەی لە گێڕە قورسەکاندا بمێنێەوە.
پێنجەم: کاتێک ئاو کۆبووبێتەوە لەسەر شەقام و تۆش بە ئۆتۆمبێلەکەت بەناویدا دەڕۆیت بۆ ئەوەی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەت کەمتر توانی خاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەبێت، گرنگە لەدوای دەرچوون لەو شوێنە ئیستۆبی زۆر خاو بکەیت تا بانسەکە بتوانێت ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵ بکات.