لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵە و دواتر پەلاماردان لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شاری مەعان لە وڵاتی ئوردون ٢٠ کەس برینداربوون.
چەند شایەتحاڵێک بە "سکای نیوزی عەرەبییان" راگەیاندووە، کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵی کەسێکی دیکە راگرتووە و خاوەن ماڵەکەش داوای لێکردووە ئەو کارەنەکات، بەڵام خاوەن ئۆتۆمبێلەکە رەتیکردووەتەوە و دواتر روبەڕوی یەکتربوونەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
کاتێک یەکێک لەو دوو هاوڵاتیە بریندار بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، دواتر کەس و
کاری هەردوولا گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە و شەڕ لە نێوایاندا روویداوە.
شایەتحاڵەکان ئەوەشیان
خستووەتەڕوو، لە شەڕەکەی ناو نەخۆشخانەکە، چەک و چەقۆ و دار و بەرد بەکارهێنراوە و
بەهۆیەوە ٢٠ کەس برینداربوون، کە برینی سێ کەسیان سەختە.
دەشڵێن، لە ئەنجامی
شەڕەکە زیان بە نەخۆشخانەکە گەیەنراوە و پەنجەرە و دەرگا و شوشە و پێداویستی پزیشکیش
شکێنراون.
لەلایەن خۆیەوە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئەردەن رایگەیاند، لە ئەنجامی دەمەقاڵێ و دروستبوونی
شەڕ و پەلامار لە نێوان دوو بنەماڵەدا لەناو نەخۆشخانەی مەعەنی ١١ کەس بۆ نەخۆشخانەکانی
دیکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لەسەر رووداوەکەش نۆ کەس دەستگیرکراون.
كـ. ئـ