ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٥ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن دابەزیوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١
ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە
٩٠٠ لیرەی تورکی.