سەردێڕ:

لە هێرشێکی داعشدا لە پارێزگای سەڵاحەدین دوو کەس کوژران

PM:10:24:30/10/2021

2548 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە نزیک چیای مەکحول لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین، دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیانکردووە بە ئۆپراسیۆنێک بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش لە گوندی حەوائج نزیک چیای مەکحول بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی کە کردوویانەتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و دیالە، چەکدارانی داعش چەندین هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.













گەلەری